ئەو قوتابیەى راگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەلاحەدین بریندارکرد مامۆستایەکى ترى هەمان زانکۆى کوشتووە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەو قوتابیەى بەیانى ئەمڕۆ، د. کاوان ئیسماعیل، راگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەلادینى بە چوار فیشەک بریندار، مامۆستایەکى ترى کۆلێژى ئەندازیاریى زانکۆى سەحەلادینى دەکوژێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەیران/2022) ئەو قوتابیەى راگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەلادینى بریندارکرد، لەسەر وەرنەگیرانى لە زانکۆى سەلاحەدین، پێشتر لە زانکۆى سۆران قوتابى بووە و دەرکراوە، مامۆستایەکی دیکەی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدینی بەناوی د. ئیدریس حەمەخان کوشت.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم قوتابیە دواى ڕووداوەکەى زانکۆى سەلاحەدین، دەچێتە گەڕەکى مامۆستایانى زانکۆ و هێرش دەکاتەسەر ماڵى د. ئیدریس حەمەخان و بە چەند فیشەکێک دەیکوژێت.

بەپێى گوتەى مامۆستایەکى زانکۆ کە لەبەردەم ماڵى مامۆستا کوژراوەکە قسەى بۆ رووداو کرد، ئەم کەسە قوتابی بووە لە زانکۆى سۆران، پێشتر کێشەى لەگەڵ خێزانى د. ئیدریس حەمەخان هەبووە، ئەویش مامۆستاى زانکۆى سۆرانە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەو قوتابییەى تاوانبارە بە کوشتنى مامۆستایەکى زانکۆ و بریندارکردنى راگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەلاحەدین و پاسەوانەکەى تاوەکو ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرنەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین