مەسرور بارزانى بۆ دەزگا ئەمنییەکان: هەموو ڕێکارەکانى بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت بگرنەبەر کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر کوشتنى دوو مامۆستاکەى زانکۆى سەحەلادین پەیامێکى بڵاوکردەوە و داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات هەموو رێکارێکى پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنى چەکى بێ مۆڵەت.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەیران/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان . لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، "دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن."

هاوکات دەشڵێت، "وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات."

ئەمڕۆ تاوانبارێک بەناوى ئاراس مەهدى، کە پێشتر قوتابى زانکۆى سۆران بووە و دواتر دەرکراوە، بە چەک هێرشیکردەسەر د. کاوان ئیسماعیل راگرى کۆلێژى یاسا و د. ئیدریس حەمەخان، مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیاریى زانکۆى سەلاحەدین، بەو هۆیەوە هەردوو مامۆستا گیانیان لەدەستدا و کارمەندێکیش بریندار بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین