سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر کوژرانى دوو مامۆستاى زانکۆ پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە ڕووداوەکەى کوشتنى دوو مامۆستاى زانکۆى سەلاحەدین لە پەیامێکدا دەڵێت، "بوونە قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵته‌زێن."

ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکدا ڕایدەگەیێنێت، "ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم کە ئه‌مڕۆ بوونە قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵته‌زێن."

سەرۆ نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا دەشڵت، "پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانم. له‌ خوای مه‌زن داواکارم گیانیان بخاتە بەر به‌زیی و میهره‌بانیی خۆی و سه‌بووری به‌ خانه‌واده و که‌سوکاریان ببه‌خشێت."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەمڕۆ تاوانبارێک بەناوى ئاراس مەهدى، کە پێشتر قوتابى زانکۆى سۆران بووە و دواتر دەرکراوە، بە چەک هێرشیکردەسەر د. کاوان ئیسماعیل راگرى کۆلێژى یاسا و د. ئیدریس حەمەخان، مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیاریى زانکۆى سەلاحەدین، بەو هۆیەوە هەردوو مامۆستا گیانیان لەدەستدا و کارمەندێکیش بریندار بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین