مەسرور بارزانى: پێویستە کۆتایی بە هێرشەکانى سەر هەرێمى کوردستان بێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (29/حوزەیران/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کاتى سەردانیکردنى پێشانگاى هایتێکس لە هەولێر، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکان گووتى، "ئێمە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گفتوگۆداین و بەردەوام قسەمان کردووە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بێت، چونکە لەلایەن هەندێک کەسی لە یاسادەرچووەوە ئەنجام دەدرێت و خۆشیان دانی پێدادەنێن و هەوڵی ئەوە دەدەن لەگەڵ ئێمە هاوکاربن و کۆتایی بەم کێشانە بێت."
سەبارەت بە کوژرانى دوو مامۆستاکەى زانکۆى سەلاحەدین، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان نیگەرانى خۆى دەربڕى و گووتیشى، "دەبێت کۆتایی بەمجۆرە تاوانانە بێت، هیوادارم یاسا بەتووندترین شێوە سزای ئەو تاوانبارە بدات."
مەسرور بارزانى، هەر دەربارەى کارەساتەکەى زانکۆى سەلاحەدین ڕوونکردنەوەى زیاترى دا و دەڵێت، "هەر دوێنێ وەزیرى ناوخۆم ڕاسپارد، پێویستە پلە بکەن لە بارەى بە دیجیتاڵکردنى ئەو چەکانەى بە مۆڵەت بە خەڵک دەدرێت، کۆتایی ئەمساڵ ئەم پرۆسەیە تەواو دەبێت، هەر کەسێک بیەوێ چەک هەڵبگرێ، پێویستە بە شێوەى دیجیتاڵى خۆى ناونووس بکات."
ڕۆژى (25)ـى حوزەیران بۆ جارى سێیەم بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر لە ناحیەى قادر کەرەم لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ، بەڵام هیچ زیانێکى ماددى و گیانى نەبوو، ئەمەیش کاردانەوەى توندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بە دواى خۆیدا هێنا.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment