شەپۆلێکى خۆڵبارین هەرێمى کوردستان دەگەرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکات شەپۆڵێکى خۆبارین پارێزگاکان بگرێتەوە لە سێ ڕۆژى داهاتوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینەکانى سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى ڕۆژانى (هەینى، شەممە، یەکشەممە)ى داهاتووى بڵاوکردەوە.

کەشناسى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "رۆژى هەینى ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە، لە کاتەکانى شەوى رۆژى هەینى ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان ئاستى بەرزبوونەوەى کاریگەرى ئەو تۆزوخۆڵە مامناوەندە یان کەم دەبێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەدا، "مەوداى بینین بۆ 7-8 کم کەم دەبێتەوە رۆژى شەممە تا کاتەکانى ئێوارە کاریگەرى ئەم بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵە بە شێوەیەکى کەم دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکەمان بۆ رۆژى یەک شەممە کاریگەرى نامێنێت."

دەشڵێت، "لەسەر بەشەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر شێوه‌ى شه‌پۆڵى خۆڵ بارین دەبێت لە رۆژانى شەممە و یەک شەممە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین