مەیدانى چەکفرۆشانى هەولێر دادەخرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە دواى ڕاسپاردنى وەزیرى ناوخۆ لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بۆ داخستنى ئەو شوێنانەى چەکى بێ مۆڵەتى تێدا دەفرۆشرێت، ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە مەیدانى چەکفرۆشانى هەولێر داخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/حوزەیران/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا لەسەر نەهیشتنى چەکى بێ مۆڵەت گووتى، "ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆم ڕاسپارد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک."

دوا بەدواى ئەو بڕیارە ئەمڕۆ دواى نیوەڕۆ، مەیدانى چەک فرۆشانى هەولێر کە دەکەوێتە سەر ڕێگاى سەرەکى کۆیە – هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخرا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا ڕاگەیاند، "بۆ نەهێشتنى چەک بێ مۆڵەت، بازگە دادەنێین."

ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە، ڕۆژى (28)ـى حوزەیران لەلایەن تاوانبارێکەوە دوو مامۆستاى زانکۆى سەلاحەدین کوژرا، ئەمڕۆش ژن و مێردێک لەلایەن کوڕە خەزوورێکییەوە لە ماڵەکەیاندا کوژران، ئەمەیش ناڕەزایى خەڵک و کاردانەوەى توندى بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستانى بە دواى خۆیدا هێنا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین