ڕێبەر ئەحمەد: لە هیچ کەسێک قبووڵناکرێ چەکی بێ مۆڵەتی پێبێت کوردستانی

نوچەنێت:

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، "بڕیارماندا دەستبەجێ ئەو شوێنانەی چەک دەفرۆشن، ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان هەیە و مۆڵەتیان نییە دابخرێن."

ئەمرۆ پێنجشەممە (30/حوزەیران/2022) رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "لەدوای گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران، گفتوگۆمان لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کرد، بڕیارماندا هەموو ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتی چەکفرۆشتنیان هەیە و ئەوانەیشی کە مۆڵەتیان نییە، بە زوویی دابخرێن."

ڕێبەر ئەحمەد، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، "هەرکەسێک دەستکاری تابلۆ و رەنگی ئۆتۆمبێل بکات، دەستگیردەکرێت، ئەو کەسەنانەشى خۆیان بە دەستڕۆیشتوو و کوڕە بەرپرس دادەنێن، لەسەر سەرپێچی سزا دەدرێن."

ئەو گووتیشى، "لە هیچ کەسێک قبووڵناکرێ سەرپێچی بکات و چەکی بێمۆڵەتی پێبێت ئەگەر هەر پۆستێکی هەبێت."

 هەر ئەمڕۆ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:

یەکەم: لە ئەمڕۆ 30ی حوزەیرانەوە، لەڕێی بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە، هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن؛ دادەخرێن و، هەموو مامەڵەکردنێک بەچەکەوە؛ ڕادەگیرێت.

دووەم: لیژنەی هاوبەشی ئارامیی لە سنوری یەکە کارگێڕییەکاندا؛ وەک هەمیشە خاڵی پشکنین لە ناو شارو دەرەوەی شارەکاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت.

سێیەم: هەر هاووڵاتییەک بە چەکی بێمۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاکان و هەر شوێنێکی تر بکات؛ ڕاستەوخۆ دەستبەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت.

هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ کاری پێویست، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین هاوکارو هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین