لیوا زریان شێخ وەسانى: من کوڕەکەى خۆمم نەکوشتووە کوردستانی

نوچەنێت:

فەرماندەیەکى باڵاى هێزەکانى پێشمەرگە، لەسەر مردنى کوڕەکەى ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە بەدەستى ئەو کوژرا بێت و بەڵکو دەڵێت، خۆى بە دوو فیشەک کۆتایی بە ژیانى خۆی هێناوە.

ئەمڕۆ هەینى (یەکى تەممووز/2022) ئەفسەرێکى وەزارەتى پێشمەرگە بە پلەى رائد، بە ناوى (شەهید زریان) بە کوژراوى دۆزراییەوە، کەسوکارەکەشى ڕەتیدەکانەوە لەلایەن باوکییەوە کوژرا بێت.

لیوا زریان شێخ وەسانى، باوکى کوژراوەکە بە کوردستان 24ى ڕاگەیاندووە، رائید شەهید لە ماڵەکەى خۆیدا بە دەستى کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە.

هاوکات لیوا زریان شێخ وەسانى لەسەر رووداوەکە ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەشڵێت، ئەو هەواڵانەی باس لە کوشتنی کوڕەکەم بە دەستی خۆم دەکەن دوورە لە راستی و کوڕەکەم لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ماوەى ڕابردوو رائید شەهید زریان، بۆ ماوەى شەش مانگ دەستگیرکرابوو، ماوەى چەند ڕۆژێکە ئازادکراوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین