هێمن هەورامى: عەیبەیەکی گەورەیە بۆ هەموو لایەنەکان ئەگەر نەتوانین هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکەین کوردستانی

نوچەنێت:

هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیاند، "پەرلەمانى کوردستان نایەوێ لە دیاریکردنى ڕۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تەنیا رەهەندە یاساییەکە لەبەرچاو بگرێ، بەڵکو رەهەندە یاساییەکەش لەبەرچاو دەگرێ."

ئەمڕۆ شەممە (دووى تەممووز/2022) هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن "لە مانگى (11)ـى (2022) هەموو هەوڵەکانمان لە پەرلەمان چڕکردەوە، وە زنجیرەیەک دانیشتنمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لەنێو پەرلەمان هەوڵبدەین لایەنە سیاسی و یاساییەکەی بگەیەنینە ئەنجام، بەڵام لەنێو پەرلەماندا نەتوانرا ئەو سەرکەوتنە بەدەستبهێنین."

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، "لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و لە رێگەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان و بە کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسییەکان، هەوڵدرا بە بەشداری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لێکنزیکبوونەوەیەکی سیاسی دروستبێت بۆ ئەوەی بتوانین لێکنزیکبوونەوە یاساییەکەش مسۆگەربکەین، راستە دانیشتن هەبووە، بەڵام لێکنزیکبوونەوەیەکی سیاسیی ئەوتۆ کە ببێتە هۆی ئەوەی لە 1-10-2022 هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، نەهاتووەتە دی."

هێمن هەورامى لەبارەى ئەگەر ئەنجام نەدانى هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا، دەشڵێت، "عەیبەیەکی گەورەیە بۆ هەموو حیزبە سیاسییەکان و سەرجەم فراکسیۆنەکان و خەڵکی کوردستانیش بەوەی کە نەتوانین هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکەین."

ئەگەرچى (1-10-2022) بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرابوو، بەڵام بەرپرسانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان لە هەرێمى کوردستان پێشتر ڕاگەیاندبوو، ئەگەر لایەنە سیاسییەکان لەسەرەتاى ئەمساڵ ڕێکنەکەون، کۆمیسیۆن ناتوانێ لە کاتى خۆیدا ئامادە بێت بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین