نرخى ئەمپێریى کارەباى موەلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانى دیارکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانى لەگەڵ لیژنەى سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی نرخى کارەباى مانگى شەش بۆ هەر ئەمپێرێک زیاتر لە (15) هەزار دینار دیارى دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (سێى تەممووز/2022) بەرێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەگەڵ لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (حوزه‌یران) له‌ نێوان (15.500) دینار بۆ (17.500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له ‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخه‌كان جیاواز ده‌بێت."

بەرێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "كاركردنى موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ته‌موز (24) كاتژمێر ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ كار به‌ موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن."

لە مانگى تەممووزى هەموو ساڵێک بە هۆى بەرزبوونەوەى پلەکەکانى گەرما و کەمبوونەوەى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتیمانى کەمدەبێتەوە، بەمەیش نرخى هەر ئەمپێرێکى کارەباى موەلیدە ئەهلییەکان لەسەر هاووڵاتییان زیاتر دەکەوێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین