ئێران ئامادەیە نێوەندگیریی نێوان سووریا و توركیا بكات  تورکیە

نوچەنێت:

حوسێن ئەمیر عەبدولهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانی بۆ سوریا رایگەیاند، "تاران كار لەسەر چارەسەری سیاسی هێرشی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەی هاوكارین."

ئەمڕۆ شەممە (سێی تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (ئەحوالی توركی) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا، رایگەیاند، "بۆ  رێگری لە ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ، لەگەڵ بەرپرسانی توركیاش باسمان لەو بابەتە كردووە."

لەبەرانبەر ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران، فەیسەڵ میقداد رایگەیاند، "حكومەتی دیمەشق پێشوازی لەو هەوڵانەی ئێران دەكات."

وەزیری دەرەوەی ئێران پێیوایە پێویستە ئەو پاڵنەرانە لەبەر چاو بگیرێت، كە بۆتە هۆی ئەوەی توركیا ئۆپراسیۆنێكی فراوانی سەربازی بكاتەسەر باكووری سووریا، بەڵام لە هەمانكاتیش چارەسەری ئاشتیانە بە باشتر دەزانێت.

تا ئێستا بە پاساوی مەترسی بۆ سەر سنوورەكانی لەگەڵ توركیا چەند جارێك ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئەنجام داوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین