ئەنجوومەنى وەزیران گوشارەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى هەفتەى خۆیدا گفتوگۆ لەسەر بابەتى "پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت" تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشى تەممووز/2022) ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ ئاماژە بەوەدەکات، چوار بابەت تاوتوێ دەکات، لەوانە "ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان."

ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە تاوتوێ دەکات:

-ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

- پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار.

-ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.

-هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین