له‌ رۆژى جیهانى ماچ .. هه‌ر ماچێك شه‌ش كالۆرى ده‌سووتێنێ رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئه‌مڕۆ شه‌شى ته‌مووز به‌ رۆژى جیهانى ماچ داده‌نرێت، ئاژانسێكى ئه‌ڵمانیش پێشتر له‌ راپۆرتێكدا له‌ سه‌ر هه‌مان رۆژ نووسیویه‌تى، "هه‌ر ماچێك شه‌ش كالۆرى ده‌سووتێنێ".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شه‌شى ته‌مووزى 2022 به‌ رۆژى جیهانى ماچ داده‌نرێت، بابه‌تى ره‌نگاوره‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م رۆژه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ خاڵى نیین له‌ گاڵته‌وگه‌پ و قسه‌ى خۆش.

ئاژانسى دۆیچه‌ ڤیله‌ى ئه‌ڵمانى له‌ رابردوو له‌ سه‌ر هه‌مان رۆژ بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، دوو رۆژ هه‌یه‌ بۆ ماچ یه‌كه‌میان 13ى شوباته‌ كه‌ رۆژێك به‌ر له‌ ڤالانتاینه‌ به‌ رۆژى "ماچكردن" ده‌ناسرێت، شه‌شى ته‌مووزیش رۆژى ماچه‌.

ئاژانسه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ده‌ڵێ، "دوو هاوسه‌رى تایله‌ندى درێژترین ماچیان كردووه‌، كه‌ 58 كاتژمێر و 35 خووله‌ك و 58 چركه‌ بووه‌. هه‌ر ماچێكى ئاسایى 6.4 كالۆرى ده‌سووتێنێ. به‌و پێیه‌ بێت دوو هاوسه‌ره‌ تایله‌ندییه‌كه‌ 24 هه‌زار و 198 كالۆریان سووتاندووه‌".

دۆیچه‌ ڤیله‌ ده‌شڵێ، "65% ئه‌و كه‌سانه‌ى ماچ ده‌كه‌ن، ئه‌وا سه‌ریان به‌ لاى راست لار ده‌كه‌نه‌وه‌". یه‌كه‌م ماچیش له‌ سینه‌ما له‌ فیلمێك بوو به‌ ناوى "ماچ" كه‌ له‌ ساڵى 1896 به‌رهه‌م هاتووه‌، به‌هۆى دابونه‌ریتى ئه‌وساى كۆمه‌ڵگه‌ فیلمه‌كه‌ به‌و ماچه‌ هه‌رای نایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین