بەبێ یەکەى (70 و 80) پلەى ئەفسەرانى وەزارەتى پێشمەرگە گەڕانەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە هاتنەوەى خشتەى پلەبەرزکردنەوەى ئەفسەرانى (2018 و 2019) ڕادەگەیێنێت و بەبێ ئەوەى پلەى ئەفسەرانى یەکى (70 و 80)ـى لەگەڵ بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشى حوزەیران/2022) وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای رەزامەندی بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە."

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواو کردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی  2018 و 2019ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کرد و رێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر."

ئەم خشتەیەى هاتۆتەوە تەنها ئەفسەرانى وەزارەتى پێشمەرگە دەگرێتەوە و وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بۆ تەواو کردنی خشتەکانی  2018 و 2019ی یەکەکانی 70 و 80، موژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و 80 دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت."

ماوەیەکى زۆرە هاتنەوەى پلەى ئەو ئەفسەرانەى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەن دواکەوتووە، چەند جارێکیش کۆبوونەوە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و ئەنجوومەنى وەزیران بەڕێوەچووە بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشەیە، بەڵام تاوەکو ئێستام ئەم کێشەیە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین