وەزارەتى کشتوکاڵ بۆ هاووڵاتیان: ئاژەڵەکانى قوربانى لەسەربڕخانەی فەرمی سەرببڕن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە ڕاگەیێندراوێکدا رێکارەکانى سەربڕینی ئاژەڵ لە جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "پێویسته ئاژەڵەکان لەسەربڕخانەی فەرمی سەرببڕدرێن بۆ ئەوەی لە لایەن پزیشکی فێتێرنەری تایبەتمەند پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینیان بۆ ئەنجام بدرێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشى حوزەیرانى/2022) وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، ڕێنمایی تایبەت بە بە سەربەڕێنى ئاژەڵ لە جەژنى پیرۆزى قوربان بڵاودەکاتەوە، "بەمەبەستی رێگریکردن لە بلاوبونەوە و سەرهەڵدانی نەخۆشی بەتایبەتی نەخۆشی تای خوێن بەربوون."

دەقى رێکارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ تایبەت بە سەربڕینی ئاژەڵ لە جەژنی پیرۆزى قوربان:

بەمەبەستی رێگریکردن لە بلاوبونەوە و سەرهەڵدانی نەخۆشی بەتایبەتی نەخۆشی تای خوێن بەربوون کە لە ئێستادا هەیە ، وە بەرێوەچوونی مەراسیمی قوربانی کردن بەشێوازێکی تەندروست و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان جەختدەکەینەوە لەم رێکارانەی خوارەوە ، بەمەبەستی پەیڕەوکردنیان لەلایەن هاوڵاتیان و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندی دارەکان بۆجێبەجێکردنیان: 

ــ لە ڕۆژانی جەژنی قوربان کوشتارگەکان کراوەبن و پزیشکی فێتێرنەری لە کوشتارگە هەڵدەستێت بەو ئەرکەی بەپێی یاسا و رێنماییەکان بۆی دیاریکراوە.

ــ ناوی ئەو کوشتارگانەی کە لە ڕۆژانی جەژن کراوەن لە میدیاکان و یەکە کارگێریەکان ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاژەڵەکانیان لەم کوشتارگانە سەرببڕن .

ــ پێویسته ئاژەڵەکان لەسەربڕخانەی فەرمی سەرببڕدرێن بۆ ئەوەی لە لایەن پزیشکی فێتێرنەری تایبەتمەند پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینیان بۆ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستە سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕینخانەکان رێگە پێدراو نیە.

ــ پێویستە ئاژەڵەکە ساغ بێت و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبێت و گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەکی لەسەر نەبێت .

ــ بەکارنەهێنانی هەر جۆرە دەرمانێک بۆ ئاژەڵەکان ،هەر ئاژەڵێک دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشی پێدرابێت نابێت راستەوخۆ سەر ببڕدرێت و پێویستە ماوەی سەربڕین دوای چارەسەرکردن بەدەرمان،بەپێی رێنمایی پزیشکی فێتێرنەری تایبەتمەندی خودی دەرمانەکە بێت .

ــ پێویستە ئەو کەسەی قوربانی ئەنجام دەدات گشت رێکارەکانی خۆپارێزی بەکاربهێنێت بە تایبەتی بەکارهێنانی دەست کێش ....هتد .

ــ ڕێنمایی هاوڵاتیان بکرێت کە 24 کاتژمێر گۆشت لە ساردکەرەوەکان هەلبگرێت دواتر بە کاربهێنرێت .

ــ فرێنەدانی پاشماوەی سەربڕین و ئاژەڵ لە شەقام و کۆڵان و بازاڕ ..هتد.

ــ رێنمایی هاووڵاتیان بکرێت لە کاتی دابەشکردنی گۆشتی قوربانی پێویستە کیسی نوێ و روون و بێ رەنگ بەکاربهێنرێت .

ــ لەکاتی گواستنەوەی گۆشت رەچاوی پلەی گەرمی گونجاو بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین