بارەگاى بارزانى: سەرۆك بارزانی پەیامی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نە ناردووە کوردستانی

نوچەنێت:

بارەگاى بارزانى لە ڕوونکردنەوەیەکدا، سەبارەت بەو هەواڵەى کە گوایە سەرۆک بارزانى پەیامى جیاوازى لەبارەى کاندیدى پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ سەرکردە سیاسییەکان ناردووە دەڵێت، "ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشى تەممووز/2022) بارەگاى بارزانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە ژمارەیەك دەزگەی ڕاگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە كە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆك بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە."

بارەگاى بارزانى لە بەشێکى ترى ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، "ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە."

ڕوونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە

لە ژمارەیەك دەزگەی ڕاگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە كە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆك بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتوودا، ناوی كەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نیە بەڵكو جێبەجێكردنی دەستوور و، بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق گرنگە كە هاوكات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت.

بارەگای بارزانی

٦ـی تەمموزی ٢٠٢٢

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین