مەسرور بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى پێشەوا قازى محەممەد دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

عەلى قازى کوڕى پێشەوا قازى محەممەد لە تەمەنى (89) ساڵدا کۆچى دواییکرد، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەى دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/تەممووزى/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، کوڕی شەهید پێشەوا قازی محەمەدمان پێگەیشت."

مەسرور بارزانى، لە بەشێکى ترى پەیامەکەی دەشڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و نیشتمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەین و هاوخەمیانین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت".

عەلی قازی محەممەد لە (1933) لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ماوەیەک سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بووە، باوکى چوار کوڕ و کچێکە، بەیانى ئەمڕۆ لە وڵاتى ئەڵمانیا کۆچى دواییکرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین