لە ماوەى شەش ڕۆژ سەرجەم حاجیانى کورد دەگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان کاتى گەڕانەوەى حاجییانى هەرێمى کوردستان لە سعوودییەوە ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، لە ماوەى شەش ڕۆژدا هەموویان دەگەنەوە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە (12/تەممووز/2022) شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ڕۆژى دووشەممەى هەفتەى داهاتوو، یەکەم کاروانى حاجیانى پارێزگاى هەولێر دەگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.

بەپێى لێدوانێکى بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووداو، پرۆسەى هاتنەوەى حاجیانى کورد لە سعوودییەوە بۆ هەرێمى کوردستان شەش ڕۆژ دەخایەنیێنێت، لە ڕۆژى (18-7) دەستپێدەکات (24-7-2022) کۆتایی دێت.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی سەبارەت بە کۆى ژمارەى حاجییانى ئەمساڵى هەرێمى کوردستان گووتیشى، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج (786) لە هەولێر، (658) لە سلێمانى، (487) لە دهۆک، (66) لە هەڵەبجە، (123) لە ئیدارەی گەرمیان سەردانى سعوودییەیان کردووە.

لە دواى بڵابوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، حکومەتى سعوودییە، بۆ ماوەى دوو ساڵ، پرۆسەى فەریزەى حەجکردنى ڕاگرت، تەنیا ژمارەیەکى دیاریکراو لە هاووڵاتیانى خۆى دەیانتوانى ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین