وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى: ئەوانەى لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن مووچەى تەواویان پێدەدەرێت کوردستانی

نوچەنێت:

دواى قبوڵکردنى پڕۆژەى مۆڵەتى خوێندن لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند، ئەوانەی مۆڵەتی خوێندن دەکەن مووچەی و دەرماڵە جێگیرەکان وەک خۆیان پێدەدرێت.

 

 د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بە رووداوی ڕاگەیاند، هەر فەرمانبەرێ کە مۆڵەت وەردەگرێ بۆ خوێندن، مووچەی بنەڕەتی لەگەڵ دەرماڵە جێگیرەکانیان بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام دیاریکردنى جۆرى دەرماڵە جێگرەکان لەدەستى وەزارەتی دارایی و ئابوورییە، دەرماڵە جێگیرەکانیش بریتین لە دەرماڵەی `بڕوانامە، خێزان و منداڵ.

 هەروەها بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ ئاره‌زومه‌ندانی خوێندنی به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا لادراوە. وە ئەوانەى بۆ خوێندن دەچنە دەرەوەى وڵات، مووچەکەى بە تەواوەتى بۆ خەرج دەکرێت, بەڵام بۆ مامۆستایانی دەرەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەبێت تەفەروغەکەی تەواو بکات، ئەو کاتە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکانی بۆ خەرج دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین