روونکردنەوەیەک لە سەر زەوییەکانى قەرەبووى گوندى کۆری کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکاتیى شارەوانیى هەولێر بڕیاریدا لە هەفتەى داهاتوو نەخشەی نوێی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بە ژمارەوە ڕادەگەیێنێت و کارەکانى تەواو بووە و لە ماوەیەکى نزیکدا بە خاوەکانیان دەدرێت.

بەپێى ڕاگەیاندراوێکى شارەوانى هەولێر، بە ئامادەبونی نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی قەرەبوی گوندی کۆری نەخشەی نوێى ئەم گەڕەکە بڵاوکرایەوە و لەئێستادا کە کار لەسەر دانانی ژمارەکانیان دەکرێت.

ئەوەش هاتوە، هەرچەندە بڕیار بو سبەی پێنجشەممە نەخشەکە بە ژمارەوە تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کرایە پشو بۆیە هەفتەی داهاتو نەخشەی نوێ بە ژمارەوە کارەکانی تەواو دەبێت و ڕایدەگەیەنن.

لە (2014) گوندى کۆرى بڕیارى دروستکردنى درا، کە پڕۆژەکە لە (5304) خانوو پێکدێت، بەڵام تەنها (1214) هەزار خانووى تەواو بووە و وەریانگرت، ئەوانى دیکەش قەرەبوو دەکرێنەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین