لەسەر شوێنى عارەبانەیەک شەش کەس بریندار دەبن کوردستانی

نوچەنێت:

لە هەولێر لەسەر دانانى عەرەبانەیەک لە نێوان کوڕە خاڵ و خوشکەزا دەبێتە شەڕیان، بە هۆیەشەوە شەش کەس بریندار دەبن, بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر دەڵێت، "چەند کەسێکی بە تۆمەتی تێوەگلان لەو شەڕە" دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ شەممە (16/تەممووز/2022) لەسەر شوێنى کارکردن و دانانى عەرەبانەیەک لەسەر شەقامى (100)ـى هەولێر، چەند خوڕەخاڵێک لەگەڵ خوشکەزاکانیان بە چەقۆ دەبێتە شەڕیان.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە ئەنجامى شەڕەکە شەش کەس بە چەقۆ زامدار ببوون. چەند کەسێکیش بە تۆمەتی تێوەگلان لەو شەڕە، دەستگیر کران و ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەریان گیرایە بەر."

بەپێى زانیارییەکان دوو لە بریندارەکان کە تەمەنیان لە نێوان (30 بۆ 35) ساڵە لە یەک بنەماڵەن، لەو شەش کەسەی کە برینداربوونە، سێیانیان برینیان قورسە، یەک لە بریندارەکان چەقۆ بەر دەستی کەوتووە، هەروەها یەکێک لە بریندارەکان چەقۆ بەر سنگی کەوتووە و ئەوى تریان بەر گورچیلەکانی کەوتووە، رەوشی تەندروستییان جێگیر نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین