وەزارەتى ناوخۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان تۆمار دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیێنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەى هێندراون بۆ هەرێمى کوردستان، بەهۆى نەبوونى مەرجى پێویست، تاوەکو ئێستا تۆمار نەکراون، بە بڕیارى وەزارەتی ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (17/تەممووز/2022) ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە ھەموو بەڕێوەبەرایەتیەکی ھاتووچۆى هەرێمى کوردستان، لیژنەی پشکنین پێکدێت بۆ پشکنینی ھەموو ئەو ئۆتۆمبێڵانەی، کە بە هۆى نەبوونى چەند مەرجێک تۆمارنەکراون، دواى پەسندنکردنى لیژنەى پشکنین تۆمار دەکرێن.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گووتیشى، ئەم بڕیارە تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانەى کێشەی بچووکیان ھەیە دەگرێتەوە، چونکە نابێت ئۆتۆمبێڵ مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبن و تۆمار بکرێت، بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێڵانە دەگرێتەوە کە تا رۆژی 4-7-2022 ھاتوونەتە نێو ھەرێمی کوردستان.

ژمارەیەکى زۆرى ئۆتۆمبێل کە بەشێکیان لە سنوورەکانى عێراقەوە هێندراون، دواتر ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کراوە، تاوەکو ئێستا لە هاتووچۆى هەرێمى کوردستان تۆمارنەکراون، یەکێک لەو جۆر ئۆئۆمبێلانەش، ئۆتۆمبێلى سیدانە، کە بە مەلیکە ناسراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین