كەمال كليچدار ئۆغلۆ گومان دەخاتەسەر كۆبوونەوەكانى ئەردۆغان تورکیە

نوچەنێت:

كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) پێيوايە بوونى وەرگێڕى تايبەت لە كۆبوونەوەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لەگەڵ بەرپرسانى بيانى جێگەى گومانە، هەروەها ئەوە زەمينە بۆ سازشكردن خۆش دەكات."

ئەمڕۆ سێشەممە (19/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، كەمال كليچدار ئۆغلۆ رايگەياندوە، دەركەوتنى فاتيمە گۆڵهان ئەبوو شەنەب، وەك وەرگێڕى تايبەت لە كۆبوونەوەكانى ئەم دواييە وەك وەرگێرێكى فەرمى لەگەڵ ئەردۆغان جێگەى گومانە، چونكە ئەوە زەمينە بۆ سازشكردن خۆش دەكات، كە تا ئێستا سازشەكانى روون نەكردۆتەوە، ئێمە نازانين تا ئێستا ئەردۆغان چەند سازشى كردووە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى جەهەپە دەڵێت، "ئێمە نازانين ئەردۆغان لەو ديدارانە چى لەبارەى خۆى و كەسوكارەكەى دەڵێت، ئەو جۆرە پڕۆتۆكۆڵە بۆ وڵاتێكى وەك توركيا لە سياسەتى دەرەوە بوونى نييە."

كليچدار هێرش دەكاتە سەر ئەردۆغان و بەوە تۆمەتبارى دەكات كە نازانێت دەوڵەت چييە، پێیوايە خۆى دەوڵەتە و ناكرێت كەسێك لە شوێنى دەوڵەتێك بێت.

سەبارەت بە پڕۆتۆكۆڵى كۆبوونەوەى وڵاتان كليچدار ئۆغلۆ دەڵێت، "وڵاتان بنەماكانى پەيوەندى دەرەوەيان دياريكردووە، ئەگەر بەرپرسانى وڵات لەگەڵ سەرۆكى وڵاتێكى بيانى كۆبێتەوە، فەرمانبەرانى كاروبارى دەرەوە وەك رۆژنامەنووس و وەرگێڕ بەشدارى ئەو كۆبوونەوە دەكەن، ئەوكات ديپلۆماتكارێك لە وەزارەتى دەرەوە دەبێتە وەرگێڕ، وەرگێڕى تايبەت بوونى نابێت."

پاشان روو لە ئەردۆغان دەكات و دەڵێت، "ئەگەر تۆ لەگەڵ وەرگێڕى تايبەت ئامادەى كۆبوونەوەى دوو قۆڵى دەبيت، كە ئەندام نييە لە وەزارەتى دەرەوە واتاى ئەوەيە شتێك هەيە تۆ لە وڵاتەكەتى دەشاريتەوە، چونكە ئێستا بەس وەرگێڕى تايبەت بە سيفەتى كەسى لەگەڵتە، تەنيا ئەو دەزانێت گفتوگۆى نێوان ئەردۆغان و بايدن چى بووە، حكومەتى توركيا وردەكارى كۆبوونەوە نازانێت لە تۆمارەكانى وڵات تۆمار نەكراوە، بۆيە ئەو جۆرە وڵاتە ناتواندرێت حكوم بكرێت."

سەرۆكى جەهەپە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە سەرۆكى توركيا سياسەتى وڵاتى تايبەتكردووە، بۆيە ئێستا ئابوورييەكەى واى بەسەر هاتووە، هەروەها سياسەتى دەرەوەش پرسێكى نيشتيمانييە نەك پرسێكى شەخسى، ئەردۆغان بۆيە بەو جۆرە مامەڵە دەكات چونكە ترس و دڵەڕاوكێى هەيە و دەزانێت هەموو وڵاتێك دۆسيەكى تايبەت بە ئەردۆغان.

لە ناوەڕاستى حوزەيرانى ساڵى رابردوو بۆ يەكەمجار فاتيمە گۆڵهانى باڵاپۆش، كچى مەڕوە قەهوەچى ئافرەتى بەناوبانگى تورك وەك وەرگێڕى تايبەت لە كۆبوونەوەى نێوان جۆ بايدن دەركەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین