بافڵ تاڵەبانى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانى گەیشتە پیرمام
نوچەنێت:
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیى نیشتیمانیى كوردستان سەردانى سەرۆک مەسعود بارزانى دەکات و بەپێ زانیارییەکان دیاریکردنى بەرپژێرێک بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەیان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەممووز/2022) بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیى نیشتیمانیى كوردستان گەیشتە پیرمام بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى.
بەپێى ئەو زانیارییانەى سەرچاوەیەک بە کوردستان 24ى ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى سەرۆک بارزانى و بافڵ تاڵەبانى، چاوەڕێ دەکرێت، پارتى و یەکێتى بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرسەکانى پیوەست بە پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق بەتایبەتى کاندیدى پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە (19)ـى تەممووز، ڕاگەیێندرا، سبەى کۆبوونەوەى سەرۆک بارزانى و بافڵ تاڵەبانى لە بارەگاى بارزانى ئەنجام دەدرێت.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment