هێرش كرايەسەر چەند خاڵێكى سەربازى توركيا
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/تەمووز 2022) ماڵپەڕى (سكاى نيوز عەرەبى) بڵاويكردەوە شەوى رابردوو بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان هێرش كرايە سەر چەند خاڵێكى سەربازى سەر بەسوپاى توركيا لە نزيك بنكەى بامەڕنى سەر بە قەزاى ئامێدى لە سنوورى پارێزگاى دهۆك."
سەبارەت بە زيانەكانى هێرشەكانى سەر ئەو خاڵە سەربازييانەى سوپاى توركيا تا ئێستا زانيارييەك بڵاونەكرايتەوە.
لەسەر ئاستى فەرميش هيچ لايەنێك بەرپرسيارێتى خۆى لەو هێرشانە رانەگەياندبوو، بەڵام پێشتر هەندێك گرووپى عێراقى هەڕەشەى تونديان لە حكومەتى توركيا دەكرد.
لەدواى ئەو بۆردوومانە وەزارەتى دەرەوەى توركيا راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، تێيدا رەتيكردەوە هيچ هێرشێكيان بۆ سەر خەڵكى مەدەنى ئەنجام دابێت، بەڵام لايەنە فەرميەكانى عێراق بە فەرمى حكومەتى توركيايان تۆمەتبار كرد.
دواى نيوەڕۆى دوێنێ تورکیا گوندى پەرەخ لە سنوورى دهۆك بۆردوومان كرد، بەو هۆيەوە نۆ هاووڵاتى كوژران و (23) هاووڵاتيش برينداربوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment