حەشدى شەعبى هێرش دەکەنەسەر پێشمەرگەیەک و لووتى دەشکێنن کوردستانی

نوچەنێت:

حەشدى شەعبى لە سنوورى ئامرلى، هێرش دەکاتەسەر پێشمەرگەیەکى وەزارەتى پێشمەرگە و وەک سوکایەتیى لوتى دەشکێنن و سمێڵى دەتاشن. کەسوکارى ئەو پێشمەرگە دەڵێت لە مافى خۆمان خۆش نابین.

ئەمڕۆ شەممە (23/تەممووز/2022) پێشمەرگەیەکى لیواى نۆى وەزارەتى پێشمەرگە بە ناوى (ئەیمەن عەبدین) دواى ئەوەى لەگەڵ چەند کرێکارێک دەبێتە دەمەقاڵیان، کە ئەوانیش چەکدارى حەشدى شەعبین، پەیوەندى بە هێزێکى حەشدى شەعبییەوە دەکەن و پێشمەرگەکە دەستگیر دەکەن.

نازم جاسم كاكەیی، مامى پێشمەرگە بە کوردستان 24ى ڕاگەیاندووە، ئەیمەن عەبدین کاکەیى لەلایەن هێزەکەى حەشدى شەعبیەوە لوتى شکێندراوە و وەک و سوکایەتیش سمێڵیان داشیووە، کە لاى کاکەییەکان سمێڵ پیرۆزى خۆى هەیە.

مامى ئەمین عەبدین باشى لەوەشکرد، ئەوان لە مافى برازایەکیان خۆشنابن و داواى هەڵوێستیش لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پێشمەرگە دەکات، تاوەکو مافى خۆیان لەو چەکدارانەى حەشدى شەعبى وەرگرنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین