وەزارەتى ناوخۆ (12) لیژنە پێکدەهێنێت بۆ وەرگرتنەوەى چەکى بێ مۆڵەت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەقى ڕێنماییەکانى داماڵینى چەکى بێ مۆڵەتى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش 12 لیژنە پێکدەهێنێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چەکی جەنگی و تەقەمەنییەکان لە بنکەکانی وەرگرتن."

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/تەممووز/2022) وەزارەتى ناوخۆ ڕێنماییەکانى نەهێشتنى چەکى بێ مۆڵەتى بڵاوکردەوە و لە یەکێک لە خاڵەکاندا هاتووە، "وەزارەتی ناوخۆ 40 بنکەی کۆکردنەوەی چەکی ئاگرین لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەشی پۆلیس لە قەزاکان دەکاتەوە بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو چەکانەی دیارکراون".

دەشڵێت، "چەکی تۆمارکراو لەلای خاوەن چەک دەمێنێتەوە بە مەرجێک بەڵێننامە پڕ بکاتەوە کە چەکەکەی لە ماڵەوە دابنێت یان شوێنێکی پارێزراو، بە هیچ شێوەیەک هەڵنەگرێت و بەکاری نەهێنێت و نەیبەخشێت و نەیفرۆشێت".

دەقى ڕێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین