سەرۆک بارزانى لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر  لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى "ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی حكوومەتی هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت بابەتی چاكسازی" دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/تەممووز/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین  پێشوازیی لە كلێمێنس زێمتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەکە، بارەگاى بارزانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت، "لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە" تاوتوێ کرا.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەدا، "كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سوپاسی حكوومەت و دامەزراوەكانی تری هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و یارمەتیدەری بوونە."

دەشڵێت، "هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سیاسەت و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی حكوومەتی هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت بابەتی چاكسازی خستە روو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین