ئەمەریکا: بە توندی داکۆکی لە ھەمەجۆری پێکهاتەکانى ھەرێمی کوردستان دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵخانەى گشتیى ئەمەریکا لە هەولێر، لە دیدارێکدا چالاکوانی کاکەیی و سەرۆکی رێکخراوی میپرا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیری یارسانی ڕایدەگەیێنێت، ئەمەریکا جەخت لە "پابەندی حکومەتی ئەمەریکا بۆ لێبووردەیی ئایینی و ئازادى" دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/تەممووز/2022) کونسوڵخانەى گشتیى ئەمەریکا لە هەولێر، لە بارەى کۆبوونەوەى ستافی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لەگەڵ چالاکوانی کاکەیی و سەرۆکی رێکخراوی میثرا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیری یارسانی دەڵێت، "کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەو ئالنگارییانەی کە ڕووبەڕووی کاکەییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەبنەوە."

هاوکات لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "تیمی کونسوڵخانە جەختیان لە پابەندی حکومەتی ئەمەریکا بۆ لێبووردەیی ئایینی و ئازادی کردەوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەدا، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر بە توندی داکۆکی لە ھەمەجۆری لە ھەرێمی کوردستان و ھەموو عێراق دەکات و بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی پێکھاتەکان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین