بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێک پێشمەرگەیەک شەهید بوو و یەکێکى دیکەش بریندار دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

دوو پێشمەرگەى دەڤەرى سیدەکان سەر پارێزگاى هەولێر، بۆمبێکى چێندراو کە چەکدارەکانى پەکەکە چاندوویانە، بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە دەتەقێتەوە، یەکیان شەهید دەبێت و ئەو تریشیان بریندارە.

لیوا بەهرام عەریف فەرماندەى فەرماندەیى هەڵگورد بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەو دوو پێشمەرگەیە ئەرکی پێشمەرگایەتییان لە باڵەکایەتییە و خەڵکی ناوچەکە بوونە، مەبەستیان بووە سەرێک لە گوندەکەى خۆیان بدەنەوە و لە رێگەی گەرووی سینگانی شارۆچکەی سیدەکان تی ئێن تی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە.

ئەو پێشمەرگانەى بۆمبەکەیان پێدا تەقیتەوە، بە ناوەکانى مەزەفەر فەرهاد حەسەن و تاریق قادر بووە، کە  ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسانیان پێ بووە.

فەرماندەی فەرماندەیى هەڵگورد دووپاتیشکردەوە، ئەم بۆمبانە لەلایەن هێزەکانى پەکەکەوە دانراون، بۆمبەکەش نوێ بووە و تازە چێندراوە.

ئەو پێشمەرگەیەى بەناوى تارق قادر شەهید بوو، خاوەنى سێ منداڵە، پێشمەرگە بریندارەکەش بەناوى مەزەفەر حەسەن، تەمەنى (46) ساڵە و بارى تەندروستى ناجێگییرە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین