لە سۆران (28) بە هۆى ڕووداوێکى هاتووچۆ بریندار بوون
نوچەنێت:
لەسنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بە هۆى پێکدادانى پاسێکى کۆستەر و مینى پاسێک بەو هۆیەوە (28) کەس برینداربوون، کە بەشێک لە بریندارەکان پێشمەرگە و خوێندکارن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/تەممووز/2022) عەبدولواحید حاجی حسێن، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە خەندانى ڕاگەیاند، بە هۆى روداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى سەرەکى سۆران - هەولێر، (28) کەس بریندار بوون، ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێن.
عەبدولواحید حاجی حسێن زیاتر ڕوونیکردەوە، سەرنیشینى کۆستەرەکە پێشمەرگە بوونە و لە ئەرک گەڕاونەتەوە و خەڵکى سنوورى سۆرانن، سەرنیشینانى مینى پاسەکەش ژمارەیەک خوێندکارى تێدا بووە.
بەپێى زانیارییەکان، لە نێو بریندارەکان هیچیان برینەکەیان سەخت نییە، جگە لەوەى هیچ حاڵەتێکى مردنیش لەو ڕووداوەى هاتووچۆ تۆمار نەکراوە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment