بە هۆى تیژڕەوى دوو هاووڵاتى لە هەولێر گیان لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بەهۆى تیژڕەوى شۆفێرى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تویوتا کرۆلا، لەسەر شەقامى (120)ـى هەولێر کۆنترۆڵى لە دەستدا و وەرگەڕا بەەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە (30/تەممووز/2022) فازڵ حاجى، وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لەسەر شەقامی (120) مەتری، لەنزیک شوقەکانی نەورۆز، تۆیۆتا کرۆلایەکی تایبەت کە شوفێر و سەرنشینێکی تێدا بوو بە هۆی تیژڕەۆیی کۆنترۆی لەدەستدا و خۆی بەڕاگر و شۆستەی شەقامەکەش دادا ئینجا وەرگەڕا."
فازڵ حاجى زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێر و سەرنشینەکە گیانیان لەدەستدا، ئۆتۆمبێلەکەش زیانێکی زۆری بەرکەوت، وێنەی ئوتومبێلەکە و بڕی تێکشکانەکە خۆی دەدوێت و باسی ساتی ڕوداوەکە دەهات."
وتەبێژى هاتووى هەولێر دەشڵێت، "ئێمە ڕۆژانە ڕێنمایی و یاساکانی ڕێگای خێرا بڵاودەکەینەوە، کەچی هەندێک شوفێر واتێگەیشتوون ڕێگای خێرا واتە ڕێگای بێ یاسا، بێسنور، بێسەلامەتی، بۆیە دەرەنجامیش ئەم کارەساتانەیە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین