سەرۆک بارزانى: ئیسک و پروسکى ئەنفالکراوان لە هەموو سامانى دنیا بە نرخترە کوردستانی

نوچەنێت:

بە ئامادەبوونى سەرۆک مەسعود بارزانى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە رێوڕەسمێکدا روفاتى (100) ئەنفالکراوى بارزانى لە بارزان بەخاک دەسپێردرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (31/تەممووز/2022) دواى هاتنەوەى رووفاتى (100) ئەنفالکراوى بارزانى لەڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر و گەڕاندنەوەى بۆ بارزان، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى سەرۆک مەسعود بارزانى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە وتارێکدا لە چوارچێوەى رێوڕەسمى بەخاک سپاردنى رووفاتى (100) ئەنفالکراوى بارزانى ڕایگەیاند، "ئەرکێکى ئەخلاقى و یاسایى حکومەتى عێراقە قەرەبووى کەسوکارى ئەنفالکراوان بکات."

لە بەشێکى تر  وتارەکەیدا سەرۆک بارزانى ئاماژەى بەوەکرد، "گوناهى ئەو قوربانیانە تەنیا ئەوە بوو کە بارزانى بوون."

هەروەها سەرۆک بارزانى گووتیشى، "ئیسک و پروسکى ئەنفالکراوان لە هەموو سامانى دنیا بە نرخترە، هەر یەکێک لەو رووفاتانە بە برا و برازاى خۆمى دەزانم."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین