سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: دڵمان لەگەڵ ئیماراتە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى هاوخەمى ئاراستەى حکوومەت و گەلى ئیمارات دەکات، بە هۆى ئەو زیانانەى لە ئەنجامى لافاو تووشى ئەو وڵاتە بۆتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (دوو/ئاب/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تویتەر، پەیامێکى هاوسۆزى ئاراستەى ئیمارات کرد، بە ئەو لافاوەى چەند ڕۆژێکە ئەو وڵاتەى گرتۆتەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى تویتەکەیدا نووسیویەتى، لەم کاتە ناهەموارەدا هاوبەشی برایانمانم لە ئیماراتى عەرەبی بە سەرکردە و حکومەت و گەلەکەی و خێزانى قوربانیان بەهۆى ئەو کارەساتە ئازاربەخشەى بەسەریان هاتووە بەهۆى ئەو لافاوەى هەندێک ناوچەى ئەو وڵاتەى گرتەوە.

هاوكات سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەوەشى نووسیوە، ئەو پەڕى پرسە و سەرەخۆشى خۆمیان ئاراستە دەکەم، هیواى زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم. دڵمان لەگەڵتانە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین