بارەگاى بارزانى: ڕێگاى چارەسەركردنی قەیرانی عێراق دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتنە کوردستانی

نوچەنێت:

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا، لەبارەى دۆخى ئاماژە بەوەدەکات، جەخت لە وتەکانى سەرۆک بارزانى دەکاتەوە، کە لەڕۆژى (30)ـى تەممووزى مانگى ڕابردوو لە کاتى پێشوازیکردن لە رووفاتى (100) ئەنفالکراوى بارزانى ڕایگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە (دوو/ئاب/2022) بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەبارەت بە پەرەسەندن و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق جەخت لەسەر وتەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی 30ی تەممووز لە مەراسیمی پێشوازی لە ڕوفاتی جینۆسایدكراوانی بارزانی دەكەینەوە كە تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق و نەهێشتنی كێشە و گرفتەكان، ڕێگەی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردنە."

ڕۆژى (30)ـى  تەممووز سەرۆک بارزانى لە وتارێکدا ڕاگەیاند، "ئێمە زۆر نیگەرانین لەو قەیرانەی ئێستا عێراق تێیدایە، بەداخەوە ھەر لە دوای ڕووخانی ڕژێم لە 2003  سوود لەو دەرفەتە وەرنەگیرا، دەستور بەلاوەنرا و کاری پێنەکرا، لە جیاتی ئەوەی ھۆکاری گرفتەکان چارەسەر بکرێن، تەعامول لەگەڵ دەرەئەنجامەکان کرا، ئەویش تەعامولێکی بە ھەڵە."

هاوکات گووتیشى، "ئومێدەوارین ھەموو لایەک ھەست بە بەرپرسیارەتی خۆیان بکەن، ھەموو پێکەوە بە نیەتێکی پاک و بە ئیڕادیەکی پۆڵایین ھەوڵی ئەوە بدەن کە ئەم قەیرانە کۆتایی بێت و خەڵکەکە بە بەختەوەری و ئاسوودەیی بژییت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین