بەخشینى بڕوانامە بە سزادراوێک کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پێدانى بڕوانامەى بە کالۆریۆرس لە رێورەسمێکدا بە بکوژى مەلا هۆشیار ئیسماعیل لەلایەن وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە و کەسوکارى مەلا هۆشیار لە خۆپیشاندانێکدا دەڵێن، ئیدانى پێدانى بڕوانامە بەو تاوانبارە دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4/ئاب/2022) بنەماڵەى د. هۆشیار ئیسماعیل و ئەنجوومەنى جێبەجێکردنى یەکگرتوو بە جیا ئیدانى پێدانى بڕوانامەى بە کالۆریۆسیان بە تاوانبار (س، س، ص) کە قوتابی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بوو کرد، ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بابەتی خەڵاتکردنی بکوژی شەهید دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل بە پێشێلێکی گەورەی هەیبەتی دادگە و سەروەریی یاسا دەزانین.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بنەماڵەى د. هۆشیار ئیسماعیل لەبەردەم ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان خۆپیشانیان کرد و تێیدا ڕایانگەیاند، کە ئەگەر یاساکان بەو جۆرە پێشێل بکرێن ئەوە ڕێگە خۆشکردنە بۆ پشێوی کۆمەڵایەتی و هاندان دەبێت بۆ ئەوەی خانەوادەی کوژراو بیر لە تۆڵەکردنەوە بکەنەوە، بۆیە دەبێت بڕوانامە لە بکوژی دکتۆر هۆشیار وەربگیرێتەوە.

ڕۆژى سێشەممەى (2-8-2022) وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لە رێوڕەسمێکدا بڕوانامەى بە چەند حوکمدراوێکدا کە توانیبوویان بڕوانامەى بە کالۆریۆس بەدەستبهێنن، کە یەکێک لەوان بکوژى د. هۆشیار ئیسیاعیل بوو، ئەوەش کاردانەوەى یەکگرتووى ئیسلامى و بنەماڵەى کوژراوى بە دواى خۆیدا هێنا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین