كازمى سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات و دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ چوارى ئاب/2022 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقییان راگه‌یاندووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌و نزیكانه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى هه‌ولێر بكات.

سه‌رچاوه‌كان به‌ دیاریكراوى واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت گوتوویانه‌ كازمى دیدارێك له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى ئه‌نجام ده‌دات، له‌گه‌ڵى تاوتوێى بارودۆخى ئێستا عێراق و چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌كات.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌و سه‌ردانه‌ى كازمى دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ چه‌ندان دیدارى ترى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى شیعه‌ كردووه‌.  دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مسته‌فا كازمى پێشنیارى گفتوگۆیه‌كى سیاسى كرد، بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سیاسى عێراق، له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌یش پێشوازى له‌ پێشنیاره‌كه‌ى كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین