لە هەولێر ژمارەیەک بەنزینخانە سزا دران کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر فرۆشتنى بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتییەکەى، لیژنەکانى پشکنین و چاودێرى بەنزینخانەکان لە هەولێر (16) بەنزینخانە سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4/ئاب/2022) پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتیان، (16) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر."

بە فەرمانى پارێزگاى هەولێر، "تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان ڕاسپێردراون، جگە لەتوندکردنى ڕێکارەکان بەرامبەر سەرپێچى کاران، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان، پشکنینى بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانەى بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان بەهاوڵاتییان دەفرۆشن."

پارێزگاى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (188) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا  (16) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە."

ناوى ئەم بەنزینخانەى لەم هەفتەیەدا سزادراون بە هۆى فرۆشتنى بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتییەکەى:

یەکەم/ وێستگەى هامان1

دووەم/ وێستگەى باواجى

سێیەم/ کۆک

چوارەم/ وێستگەى کوردستان/ 100 مەترى

پێنجەم/ وێستگەى دونیا/ حدید و خەشەب

شەشەم/ وێستگەى فیرارى

حەوتەم/ وێستگەى باز

هەشتەم/ وێستگەى ڕزگارى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین