سەرۆک بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکى پەیوەست بە کورد لە بەغدا و چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان پارتى و یەکێتى ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4/ئاب/2022) بەپێى هەواڵێکى رووداو، ئێستا سەرۆک مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى لە کۆبوونەوەدان، کە تێیدا هەر یەک لە فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق و قوباد تاڵەبانى، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەی کۆبوونەوەکەن.

بەپێى ئەو سەرچاوەیەى بۆ رووداو قسەى کردووە، یەكێتی نیشتمانیی کوردستان داوای کردووە هەموو ناکۆکییەکانی نێوانیان لەگەڵ پارتی بە یەک پاکێج چارەسەر بکرێن. پارتیش هیچ لارییەکی نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، ئەمەیش لە پێناو ئەوەى بە یەک تیم دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بکەن.

پرسى سەرۆک کۆمار و پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق، بەپێى زانیارییەکان یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانى ئەو کۆبوونەوەیە.

دواینجار سەرۆک بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە، ڕۆژى (20/تەممووز/2022) بوو، کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرا، بەبێ ئەوەى هیچ ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە دەرئەنجامى کۆبوونەکە بڵاوبکەنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین