ڕێبوار عەبدوڵڵا: گرنگى ئامێرى دەف لەوەدایە لە شین و شایى بەکاردێت رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

رێبوار عەبدوڵڵا، ژەنیارى ئامیرى دەف و مامۆستاى پەیمانگاى هونەرەجوانەکان، لەسەر ئامێرى دەف دەڵێت، "ئامێری دەف بە یەکێک لە کۆنترین ئامێرەکانی میوزیک دادەنرێت، لە مێژوودا گرنگی ئەو ئامێرە لەوەدایە کە لە شین و شای بەکاردێت."

جگە لە ژەنینى دەف و وانە گووتنەوە، ڕێبوار عەبدوڵڵا، سەرۆکی گروپى (ريتم)ـە لە هەولێر، هاوکات ئەندامى ئۆركێستراى كوردستان و ئەندامى تيپى هونەرى هەولێر و گرووپى هەواى هەولێرى و ئەندامى گرووپى میوزيكى چوارچرایە.

سەبارەت فێرکردنى ئەو کەسانەى ئارەزووى ئامێرە ریتمییەکان دەکەن، ڕێبوار عەبدوڵڵا تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "من (17) ساڵە مامۆستام لە پەیمانگاى هونەرەجوانەکان ساڵانە چەندین قوتابیم هەیە بۆ ئامێرە ڕیتمیەکان کە بەشێوەی نۆتە فێری ئامێرە ڕیتمیەکان دەبن، ئامێری دەفیش یەکێکە لە ئامێرە ڕیتمیەکان."

هەر لەسەر ئامێرى دەف زیاتر ڕوونییشکردەوە، "دەف بە یەکێک لە کۆنترین ئامێرەکانی میوزیک دادەنرێت، گرنگی ئەو ئامێرە لەوەدایە کە لە شین و شای بەکاردێت، هەم لە بۆنە ئاینیەکان و هەم بۆ کۆنسێرت و ئاهەنگ بەکاردێت چەندین گرووپی تایبەت بە دەف دامەزراوە."

ڕێبوار عەبدوڵڵا لەسەر ژەنینى ژەنیارى ئافرەت بە نوچەنێتى گووت، "ئێستا لە هەرێمى کوردستان ژەنیاری ئافرەتی زۆر باشی دەف هەیە، تەنانەت گرووپێکى تایبەتى دەفی ئافرەتان لە دهۆک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دامەزراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین