زانکۆى سەلاحەدین سیستەمى یەکپۆشى جێبەجێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

زانکۆى سەلاحەدین بە نیازە لەسەرجەم کۆلێژەکانى سیستەمى جلوبەرگى یەک پۆشى پەیڕەو بکات و بۆ ئەم مەبەستەش راپرسییەکى ئەنجام داوە، سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین دەڵێت، ئەم بڕیارە بۆ کەمکردنەوەى جیاوازى کۆمەڵایەتییە.

ئەمڕۆ شەممە (شەشى/ئاب/2022) د. کامەران یونس، سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەمساڵ یەکپۆشى لە زانکۆى سەلاحەدین جێبەجێ دەکرێ و لەلایەن ئەنجوومەنى زانکۆشەوە  ئەم پێشنیارە قبووڵکراوە.

سەبارەت بە هۆکارى ئەم بڕیارە، سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین دەڵێت، ئەم سیستەمە دەبێت هاندەر بۆ قوتابى زیاتر بیر لە خوێندنەکەى بکاتەوە، ئەمە جگە لەوەش جیاوازى کۆمەڵایەتى کەمتر دەکاتەوە.

هەر بۆ ئەم مەبەستە، زانکۆى سەلاحەدین هەشت پرسیارى ئاراستەى قوتابیان کردووە، سەبارەت بە شێواز و چۆنیەتى جێبەجێکردنى سیستەمى یەکپۆشییەکە، تاوەکو ئێستا شەش هەزار قوتابى بەشداریکردووە، بە وتەى د. کامەران یونس بەشێکە لە قوتابیانیش ئەم سیستەمەیان پێباشە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین