لۆپێز جارێكى تر جیابووه‌وه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، جنیفه‌ر لۆپێز دواى چوارساڵ له‌ ده‌ستگیرانى له‌ ئه‌لێكس رودریگیز جیابووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى ئیتحادى ئیماراتى ئه‌مڕۆ له‌ هه‌واڵێكدا باس له‌ جیابوونه‌وه‌ى لۆپیز ده‌كات، له‌ ئه‌لێكس رودریگیز كه‌ یاریزانێكى به‌ناوبانگى بیسبۆڵه‌. ئه‌و دووانه‌ ماوه‌ى چوار ساڵه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ هاتوه‌وه‌ ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌ به‌ ناوبانگه‌ ساڵى رابردوو له‌ ویلایه‌تى فلۆریدا خانوویه‌كیان به‌ چوار ملیۆن دۆلار كڕیوه‌، كه‌چى ئێستا هه‌واڵى جیابوونه‌وه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

هیچ یه‌كێك له‌م دووانه‌ لێدوانیان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌كه‌ نه‌داوه‌، به‌ڵكو به‌ جیا وێنه‌ و چالاكییه‌كانى خۆیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

جنیفه‌ر لۆپێز ته‌مه‌نى 51 ساڵه‌ و یه‌كێك له‌و ژنانه‌ى له‌سه‌ر ئاستى دنیا به‌ خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كى ته‌ندروست و رێكوپێك ناسراوه‌. ئه‌و جیا له‌ گۆرانى چه‌ندان كارى سینه‌مایى هه‌یه‌ و پێشتر به‌ هاوسه‌رداریى و ده‌ستگیرانى له‌گه‌ڵ 10 پیاوى ماوه‌ى جیا جیا ژیاوه‌ و دواتر لێیان جیابووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین