ئاسایش بكوژرانى گه‌نجه‌كه‌ى هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێرى راگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ى دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ى به‌ كوژراوى له‌ ناو سندوقى ئۆتۆمبیله‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، بكوژانى سێ كه‌سن و ده‌ستگیركراون، كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌نێوان هه‌بووه‌.

دوێنێ ته‌رمى گه‌نجێك له‌ سنوورى قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر به‌ ناوى "عه‌لى سه‌باح سوار" له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسایشى هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێك گرتنى بكوژه‌كان و هۆكارى كێشه‌كه‌ى راگه‌یاند.

دەقی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر

دوێنێ ١٣/٢/2021 لەسنوری قەزای دەشتی هەولێر تەرمی هاووڵاتی(علی صباح سوار قادر) بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزرایەوە.

دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان  هەڵسان بەلێکۆڵینەوە لە تاوانەکە و دۆزینەوەی تاوانباران،لە ئەنجامدا توانرا شەوی ڕابردوو تاوانباران دەستنیشان بکرێن کە دانیشتووی (بنەسلاوە)ن و دواتریش بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژ(ع.أ.ع)وهەریەک لە هاوکارانی بکوژ(ب.ع.أ)و(ش.ه.ج)لەگەڵ چەکی جۆری (دەمانچە)کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە دەستگیرکران. تاوانباران دانیان بە تاوانەکە دانا و بکوژ لەسەر کیشەی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.

لێرەوە جارێکی تر هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسا ڕزگاری نابێت وهەمیشە چاو کراوەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.                                                                    

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

وێنه‌ى گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین