وەزارەتى کارەبا: ئەو کەسانەى ئاسنى تاوەرەکانیان دەدزى دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "ئەو کەسانەی کە ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تێلەکانی کارەبایان کردبوو، دەستگیر کران."

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى/ئاب/2022) وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەو کەسانەی کە ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبایان کردبوو، دەستگیر کران."

وەزارەتى کارەبا لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، "دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون. دەستگیرکردنیان بە هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بووە."

ڕۆژى (3)ـى ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، "ماوەیەکە دووبارە لە سنووری ناحیەکانی تەکیە، شۆرش، سەنگاو و قەزای چەمچەماڵ دووبارە دیاردەی لێکردنەوە و بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەریهەڵداوەتەوە، بە فیشەك فنجانى تاوه‌ره‌كان شکێنراوە و ته‌له‌كانیش برینداركراون،  تا ئێستا نزیکەى (100) تاوەری ئاسن براوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین