ئاسایشى سلێمانى دەست بەسەر (64) کیلۆ ماددەى هۆشبەرى کریستاڵدا دەگرن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرابەتی گشتیى ئاسایشى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، "لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی (64) كیلۆ ماددەی كریستاڵدا گرت."

ئەمڕۆ سیشەممە (نۆى/ئاب/2022) ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بۆ ڕووبەڕو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، دەستی بەسەر بڕی (٦٤) کیلۆ ماددەی(کریستاڵ) دا گرت."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی (٦٤) كیلۆ ماددەی كریستاڵدا گرت کە ماددەکە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون."

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، "تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە دانیشتوی شاری سلێمانیە بەناوی (أ، ح، م) لە دایکبووی (1974) بەنیازبووە لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تر، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین