سیستەمى یەکپۆشى لە زانکۆى سەلاحەدین دەچێتە بوارى جێبەجێکردن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین ڕایگەیاند، جێبەجێکردنى سیستەمى یەکپۆشى دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن و دەشڵێت، هەر قوتابییەک بەو بڕیارە پابەند نەبێت، بۆ ماوەى هەفتەیەک لە خوێندن دروو دەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (دە/ئاب/2022) د. کامەران یونس، سەرۆکى زانکۆى سەحەلادین لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجامى ئەو ڕاپرسییەى بڵاوکردەوە، کە چەند ڕۆژێکە زانکۆى سەلاحەدین دەستیپێکردووە.

بەپێى راپرسییەکەى زانکۆى سەحەلادین، ئەگەر یەکپۆشى ڕابگەیێندرێ، (70%) بە بەڵى وەڵامیان داوەتەوە، کە ئامادەن ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن، لەبەرامبەر (29%) بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە و نایانەوێ یەکپۆشى بکرێتە بڕیار لەزانکۆى سەلاحەدین.

د. کامەران یونس، لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا زیاتر روونیدەکاتەوە، ئەو راپرسییە ئەلیکترۆنییەى کردمان، نزیکەی (11) هەزار و (450) قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین بە کوڕ و کچ بەشدارییان تێدا کرد.

 دەشڵێت، یەکپۆشی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئێمە تاوەکو (1)ی مانگى (10) دەرفەت بە قوتابییان دەدەین، لە (1)ی (10)وە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، دواتریش راگر و سەرۆک بەشەکان بەرپرس دەبن لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین