جارێكى تر سه‌در چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تبار ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/ئاب/2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه به ناوى "موقته‌دا سه‌در" رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه و به “وه‌زیرى سه‌در” ناسراوه، په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه وه‌ڵامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌داته‌وه كه ره‌وتى سه‌در به "خۆسەپاندن" تۆمه‌تبار ده‌كات.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقى به چه‌ند خاڵێك ده‌یه‌وێ بیسه‌لمێنێ، كه چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌یه‌وێ خۆى بسه‌پێنێ. له خاڵى یه‌كه‌م ده‌ڵێ، "كێ بوو گوتى ئیتر نایده‌ین؟" له خاڵی دووه‌م ، "با مانگرتنه‌كانى به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز به بیر خۆمان بهێنینه‌وه، دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بوو، كه هێزه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى تێیدا گه‌وره‌ترین دۆڕاو بوون".
له سێیه‌م خاڵدا ده‌ڵێ، "ئایا سێیه‌كى په‌كخه‌ر كه پێیان ده‌گوت سێیه‌كى مسۆگه‌ر، خۆسه‌پاندن نه‌بوو؟". چواره‌میش باسى هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێ، "دواى راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان، مووشه‌كه‌كان به‌سه‌ر هه‌ولێر و ئه‌نبارى ئازیزان ده‌بارى، ئه‌ى بیرتان چوو؟" له پێنجه‌م خاڵدا ده‌ڵێ، "مه‌حاڵه ئێوه تۆماره ده‌نگییه‌كانتان بیرچووبێ كه له ناوه‌ڕۆكى راسته‌قینه‌یدا خۆسه‌پاندن بوو به هێز و هه‌ڕه‌شه‌وه".
ساڵح محه‌مه‌د عێراقى به دوو خاڵى تر باس له خۆسه‌پاندنى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كات و ده‌ڵێ، “سووتاندنى نه‌خۆشخانه و وێسگه‌ى كاره‌با و سندووقى ده‌نگدان نابێت فه‌رامۆش بكرێن”.
له‌كۆتایى په‌یامه‌كه‌یدا محه‌مه‌د ساڵح عێراقى به ناوهێنان توانج له سادقون و ده‌وڵه‌تى یاسا و ره‌وتى حیكمه ده‌دات و ده‌ڵێ، "پێمانوایه ئێوه راستگۆ (سادقون) نین، ده‌وڵه‌تى یاساشتان (ده‌وڵه‌تى قانون)تان ناوێ، به حیكمه‌تیشه‌وه مامه‌ڵه ناكه‌ن، هێشتا هوتاف بۆ پاشكۆیى ده‌كێشن و ده‌ڵێن: نه‌خێر نه‌خێر بۆ عێراق".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment