دواى دیدارى سه‌رۆك بارزانى عامرى ده‌چێته‌ سلێمانى کوردستانی

نوچه‌نێت

هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبووه‌وه‌، میدیاى یه‌كێتى بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، عامرى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیش كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/ئاب/2022 هادى عامرى گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبووه‌وه‌، تا ئێستا باره‌گاى بارزانى هیچ راگه‌یێندراوێكى له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام نووسینگه‌ى عامرى به‌ كورتى باسى له‌وه‌ كردووه‌، سه‌رۆك بارزانى و عامرى تاوتوێى بارودۆخى سیاسى ئێستاى عێراقیان كردووه‌.

میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ عامرى له‌ ده‌باشان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆببێته‌وه‌.

هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح نوێنه‌رایه‌تى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ده‌كات، كه‌ ته‌واوى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، جگه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در، ئه‌و به‌ره‌یه‌ ئێستا وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان ده‌ناسرێت و هه‌وڵى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌دات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین