ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ساز دەکات کوردستانی
فەرمانگەى ميديا و زانيارى حكومەتى هەرێم لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى دەكات، ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزيرانى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەسەر سەردانى مەسرور بارزانى، سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران بۆ بەغدا و چەند تەوەرەيەكى تر كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ئاب/ 2022)  فەرمانگەى ميديا و زانيارييەكان بڵاوى كردەوە، ئەنجومەنى وەزيران بۆ خستنەڕووى سەردانى مانگى رابردووى مەسرور بارزانى بۆ بەغدا و سەردانی شاندی سەربازی هەرێم بۆ بەریتانیا و ئەمریکا و چەند تەوەرەيەكى تر كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەى راگەيێندراوەكەى فەرمانگەى ئەنجوومەنى وەزيران بڕيارە لەو كۆبوونەوەى ئەمڕۆ ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ بكرێن:

1. خسـتنەڕووی دەرئەنجــامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی 23ی تەمموزی 2022 و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

2.خستنەڕووی پوختەی سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ وڵاتی ئەرمینیا.

3.خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی سەربازی هەرێم بۆ بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

4.خستنەڕووی پوختەیەک سەبارەت بە داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لەبەرامبەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە.

5.خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.

6.خستنەڕووی چەند پێشنیارێکی تایبەت بە جێبەجێ كردنی بابەتی خانەنشینی پلە تایبەت و پلە باڵاکان لە یاسای چاکسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2022.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

17ی ئابی 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین