كونسوڵی گشتیی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر دەست بەكار دەبێت کوردستانی
كونسڵخانەى گشتى ئەمەريكا لە هەولێر لە راگەيێندراوێكدا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆرى كۆمەڵايەتى فەيسبوك، بڵاويكردەوە، "ئێرڤن هیکس جونیەر وەك کونسوڵی گشتی ئەمەريكا لە هەولێر دەست بەكار دەبێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/ئاب 2022) كونسڵخانەى هەولێر رايگەياند، "مانگى ئابى ئەمساڵ ئێرڤن (ئێرڤ) هیکس جونیەر دوای تەواوکردنی ڕاژەکەی وەك ڕاوێژکاری باڵا لە نوسینگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە کاروباری مادەی هۆشبەر و چەسپاندنی یاسا، دانوستانکاری سەرەکی لە نوسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی لە ئۆفیسی ئاساییش و ڕێکەوتن، هەروەها ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە بۆ هێزی ‌هاوبەشیی سەربازی لە ناوچەی قۆچی ئەفریقا کە بنکەکەی لە وڵاتی جیبوتیە، پەیوەندی دەکات بە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر."

هەر سەبارەت بەشێكى تر لە كارەكانى پێشووى لەو راگەيێندراوە هاتووە، "بەڕێز هیکس وەك نەوەی دووەمی ئەندامانی پیشەیی ڕاژەی باڵای جێبەجێکردن (لقی جێبەجێکار لە کەرتی حکومی) جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەريكا بووە."

ئێرڤن (ئێرڤ) هیکس جونیەر بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانکۆی جۆرج واشینتن بەدەستهێناوە، خاوەنى چەندين بڕوانامەى ترى بەرزە، زمانی فەڕەنسی زۆر بە باشی دەزانێت و هەروەها پرتوگالی و ئەڵمانی و عەرەبی و چینی و ئەمهاریکی خوێندووە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین